بەپەلە

دەقی كۆتایی رێكەوتنی نێوان پارتی و یەكێتی لە KNNبخوێنەرەوە

07:56 - 12/02/2019
کوردستان

KNN دەقی رێكەوتنی پارتی و یەكێتی كە لەژێر ناوی "دیدی هاوبەشدایە" بڵاودەكاتەوە
پارتی سێ‌ كاندیدی یەكێتیی بۆ پارێزگاری كەركوك رەت كردوەتەوە


KNN دەقی رێكەوتنی پارتی و یەكێتی كە لەژێر ناوی "دیدی هاوبەشدایە" بڵاودەكاتەوە، KNN زانیویەتی تائێستاش ناكۆكیی قوڵ لەنێوان ئەو دوو هێزە لەسەر دانانی كەسێك بۆ پۆستی پارێزگار هەیە، لەلایەكی تریشەوە ناكۆكییە ناخۆییەكانی یەكێتی لەسەر پۆستی سەرۆكی پەرلەمان و پۆستەكانی تر، گرفتی یەكەمی بەردەم كۆبونەوەی پەرلەمانی كوردستانن لە 18 ی مانگدا..

KNN لە سەرچاوەیەكی باوەرپێكراوەوە، دەقی رێكەوتنەكەی پارتی و یەكێتی بەدەست گەیشتوە كە لەژێر ناوی " دیدی هاوبەشدا" یە و لە 18 خاڵ پێكهاتوە...

خاڵی 17 ی رێكەوتنەكە تایبەتە بە دۆخی كەركوك و دانانی پارێزگار و تێیدا هاتوە، رێكەوتنی دوولایەنە دوور لە كێبركێی سیاسی بۆ دانانی پارێزگاری كەركوك و كاراكردنەوەی ئەنجومەنی پارێزگاكە، ئەوەش تا ئەو كاتەی هەڵبژاردنی پارێزگاكانی عێراق لەمساڵدا دەكرێت.واتە پارێزگارێك دادەندرێت بۆدەمانگ 

ئەوەی كەدەبینرێت بەهیچ شێوەیەك پۆستی پارێزگاری كەركوك بۆ كام لایەن دەبێت، ئەوەی لێدەخوێندرێتەوە كە كەسێكی بێ‌ لایەن دابنرێت..

 

سەبارەت بە كۆبونەوەی 18 ی مانگ و هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی پەرلەمانیش رێكەوتنەكە بە هیچ شێوەیەك باسی ئەوەی نەكردوە..

 

ئەوەی كە لە رێكەوتنەكەدا نوێیە، پێدەچێت لە كابینەی نۆدا وەزارەتێك تایبەت دروست بكرێت بۆ پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێم لەجیاتی فەرمانگەی پەیوەندییەكان...
هەر بەپێی رێكەوتنەكە هەردولا تەئكید لەوەدەكەنەوە كە لەم خولەدا دەستوری هەرێمی كوردستان تەواو بكرێت...

 

بڵاوبونەوەی رەشنوسی ئەم رێكەوتنە لەكاتێكدایە، KNNزانیویەتی تاوەكو ئێستا یەكێتی كاندیدەكانی بۆ پۆستی سەرۆكی پەرلەمان یەكلانەكردۆتەوە، ئەوەش گرفتی یەكەمی بەردەم كۆبونەوەی 18 ی مانگە، كە پارتی سورە لەسەر ئەو كۆبونەوەیە، بۆیە ئەوەی چاوەڕێ‌ دەكرێت ئەگەر یەكێتی تا ئەو كاتە یەكلا نەبێتەوە پێدەچێت پارتی بێ‌ یەكێتی دەستەی سەرۆكایەتی هەڵبژێرێت و دواتر هەركات یەكێتی یەكلایی بویەوە پۆستی سەرۆكی پەرلەمان بۆ بگێڕێتەوە..

 

سەبارەت بە پۆستی پارێزگاریش KNNزانیویەتی ناكۆكی قوڵ لەنێوان ئەو دوو لایەنەدا هەیە، پارتی سێ‌ كاندیدی یەكێتی رەتكردۆتەوە بەپاساوی ئەوەی لە گروپی 16 ی ئۆكتۆبەرن، بۆیە لەئێستادا یەكێتی بیر لە كاندیدێك دەكاتەوە كە رەزامەندی پارتی بەدەستبهێنێت، ناوی دوو كەسیش دێت بۆ ئەو پۆستە كە ئەوانیش ، خالید شوانی و رێبوار تەهان...

 

سەرچاوەیەك بە KNNوت، پارتی تەنها گرفتی لەگەڵ ئەو كەسانە نیە كە لە 16 ئۆكتۆبەردا بەشداربون بەڵكو خوازیاری ئەوەیە پۆستی پارێزگار بێلایەن بێت و سەر بە یەكێتی نەبێت..

 

 

11083 جار خوێندراوەتەوە