توركیا؛ دەسەڵاتەكەی ئەردۆغان بەردەوامە لە رەشبگیریی

05:47 - 12/02/2019
جیهان

توركیا؛ زیاتر لە 77 هەزار كەس بە تۆمەتی كودەتاكە دەستگیر كراون

تەلەفزیۆنی سی ئێن ئێن تورك بڵاوی كردەوە: بەتۆمەتی پەیوەندیی بەگروپی فوتحوڵا گولەن و پاساوی كودەتاكەی 2016ی توركیاوە، فەرمانی دەستگیركردن بۆ هەزار و 112 كەس دەرچوە. 


بەپێی ئەو سەرچاوەیە، زۆرینەی دەستگیركراوەكان لە شاری ئەنقەرەی پایتەخت و ئەوانی دیكەش لە 76 ناوچەی جیای دیكەی توركیا دەستگیر كراون.

لەدوای كودەتا شكستخواردوەكەی بەشێكی سوپای توركیا لە 2016 ەوە تا ئێستا، دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە بە تۆمەتی كودەتاكە و بونی پەیوەندیی بە گروپی گولەنەوە، 77 هەزار كەسیان دەستگیر كردوە و 150 هەزار فەرمانبەر و سەربازو ئەفسەری پلە جیای سوپاشیان لەسەر كارەكانیان دوورخستوەتەوە.

زۆرێك لە چاودێرانی سیاسیی نێوخۆی توركیا و رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ، دەسەڵاتەكەی ئەردۆغان تۆمەتبار دەكەن بەوەی، كە بەپاساوی كودەتاكەو پەیوەندی بەگروپەكەی گولەنەوە، ئازادییان بەرتەسك كردوەتەوەو بە هەزاران كەسیان دەستگیركردوە.

 

183 جار خوێندراوەتەوە