قەڵادزێ؛ هەموو هەینییەك بازاڕی پەلەوەر فرۆشیار و كڕیاران كۆدەكاتەوە

05:29 - 12/02/2019
کوردستان

هەموو رۆژانی هەینییەك، بازاڕی پەلەوەران لە بازاڕی شارۆچكەی قەڵادزێ, جمەی دێت لە فرۆشیار و كڕیاران.

ئەو كەسانەی خوازیاری كڕین و فرۆشتنی پەلەوەری خۆماڵی و باڵندەو ئاژەڵی كێوین، لەو رۆژەدا سەردانی بازاڕەكە دەكەن. قەل و قازو  مریشك و مراوی و كەو و كەروێشك، دیارترین ئەو باڵندەو گیاندارانەن, كە لە بازاڕەكەدا كڕین ‌و فرۆشتنیان پێوەدەكرێت.

هەموو ڕۆژانێكی هەینی بەر لە هەڵهاتنی تیشكی خۆر، بازاڕی پەلەوەر لە  كاسب كاران و فرۆشیار و كڕیارانی پەلەوەری خۆماڵی و باڵندە و ئاژەڵی كێوی كۆدەكاتەوە. 

قەل، قاز ، مریشك، مراوی و كەو  كەروێشك دیارترین ئەو گیاندار و باڵندانەن كە لەبازاڕەكە كڕین و فرۆشتیان پێوەدەكرێت و زۆرێك لە هاوڵاتیان بۆ خواردن دەیان كڕن ‌و بەشێكیشیان مامەڵەیان پێوەدەكەن.  

بازاڕەكە، تەنها ڕۆژانی هەینی كراوەیەوە‌و هەموو ئەو كەسانەی خوازیاری كڕین و فرۆشتنی پەلەوەری خۆماڵی و باڵندەو ئاژەڵی كێوین، سەردانی دەكەن هاوكات زۆرێك لە كاسبكاران بەمەبەستی ساغ كردنەوەی، كاڵاكانیان بە نرخی هەرزانتر لە بازاڕا دەفرۆشن ‌و بەشێك لە فرۆشیارانیش نای شارنەوە كە بەهۆی بەردەوامی قەیرانەكانەوە، هەرچەندە هەرزانفرۆشیان كردوون، بەڵام  كاڵاكانیان هەر بۆ نافرۆشرێت.

ئەو بازاڕە چەندین ساڵە هاولاتییان  و كاسب كارانی پشدەر بە سەرجەم چین و توێژەكانەوە كۆدەكاتەوە بەڵام تاوەكو ئێستا نەتوانراوەشیوێنێكی گونجاوی بۆ دابین بكرێت و ئەو چەندین جارە شوێنەكەی دەكوازرێتەوە و ئەم شوێنەی ئێستاشی بەهۆی كەمی خزمەت گوزاری یەوە لەكاتی باران باریندا بەهۆی قوڕ و لیتەوە ئاستەنگی هاتوچۆ دروست دەبێت.

928 جار خوێندراوەتەوە