ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی داوای هەڵوەشاندەوەی پاشەكەوتی مووچە دەكات

05:27 - 12/02/2019
کوردستان

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی داوای دیاریكردنی بڕی پاشەكەوتی هەر فەرمانبەرێك دەكات 
ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی داوای ڕاگرتنی وەرگرتنەوەی قەرزی خانووبەرەو پێشینەكان دەكات


ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، پرۆژە پێشنیازێك ئاراستەی حكومەتی هەرێم دەكات ‌و داوای هەڵگرتنی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەران ‌و دیاریكردنی بڕی پاشەكەوتەكە دەكات لەسەر ژمارە حسابییەك بۆ فەرمانبەران، هاوكات داوای ڕاگرتنی وەرگرتنەوەی قەرزی خانووبەرەو پێشینەكان دەكات لە هاولاتییان ‌و فەرمانبەران تا ئەوكاتەی پاشەكەوت هەڵدەگیرێت.


هەرچەند تەمەن ‌و ماوەی یاسایی بەسەر چوە، بەڵام ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە یەك شتدا فراكسیۆنەكانی یەك دەگن، ئەویش ژیانی خەڵكە. 

لیژنەی یاسایی، پرۆژەیەكی بۆ ئەم دانەیشتنە ئامادەكردوە كە تێدا داوا لەئەنجومەنی وەزیران دەكات، هەر فەرمانبەرێك بڕێك پاشكەوتی موچەی ئەم چەند ساڵەی بۆ بكرێت بە چەك ‌و بخرێتە سەر ژمارەحسابیەك. 

ئەم ئەنجومەنە داوایەكی تری لە حكومەتی هەرێم كردوە، ئەویش ڕاگرتنی وەرگرتنەوەی قەرزی نیشتەجێبون ‌و پێشینەكانە لە هاوڵاتیان ‌و فەرمانبەران، بەڵام تا ئەو كاتەی پاشەكەوت هەڵدەگیرێت. 

سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان دەڵێت: بۆ جێبەجێكردنی پیشَنیازەكانیان، ئەمجارە سەقفێكی زەمەنیمان بۆ حكومەت دیاری كردوە.

هەمو ئەوانە باسكران لەیەك رستەدا لەوەڵامی KNN دا جێگری سەرۆكی ئەنجومەنەكە دەڵێت: بەئەركی خۆیان هەستاون، بەڵام نازانن حكومەت بە قسەیان دەكات یانخود نا. 

هەڵگرتنی قەرزە كەڵكە بوەكانی سەر فەرمانبەران ‌و هاوڵاتییان لەقەرزی نیشتەجێبوون ‌و هاوسەرگیری ‌و هەڵگرتنی سەرجەم ئەوغەرامانەی  بەهۆی دواكەوتنیانەوە خراوتە سەر شاری فەرمانبەران ‌و هاولاتییان لەگەل ڕاگرتنی سەرجەم ئەو مامەڵەیاساییانەی لە دژی هاوڵاتیان ‌و فەرمانبەران كراوە، بەشێكی تربوون لە پرۆژە پێشنیازەكەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی.

240 جار خوێندراوەتەوە