باغۆز؛ شەڕی توندی كۆڵان بەكۆڵان لە دواپێگەی داعش بەردەوامە

04:56 - 12/02/2019
کوردستان

هەسەدە: چەكدارانی داعش لە پاڵ خەڵكی مەدەنیدا خۆیان حەشار دەدەن 

شەڕی توندی كۆڵان بەكۆڵان لە شارۆچكەی باغۆزی رۆژهەڵاتی دێرەزور، دواپێگەی چەكدارانی رێكخراوی داعش بەردەوامە، شارۆچكەكەش لەهەر چوار لاوە بەتوندی گەمارۆدراوە.


بەپێی چەند سەرچاوەیەك، بە هۆی بەرگری توندی چەكدارانی داعش لەنێو كوچەو كۆڵانەكانی شارۆچكەكەدا. ئۆپراسیۆنی كۆنترۆڵكردنی شارۆچكەكە بە سستی بەڕێوەدەچێت. 

لەگەڵ ئەوەی چەكدارانی داعش شەڕی مان و نەمان دەكەن لە باغۆز، بەڵام شەڕڤانی هەسەدە، توانیویانە بەرەوپێش بچن و چەند پێگەیەكی داعش لەشارۆچكەكە كۆنترۆڵ بكەن  ‌و بەوەش روبەرێكی كەم لەدەستی داعشدا ماوە.  

فەرماندەكانی هەسەدە، سستیی بەڕێوەچونی ئۆپراسیۆنەكە، بۆ بونی سەدان كەس لەخەڵَكی سڤیل لەنێو شارۆچكەكە، دەگەڕێننەوە كە چەكدارانی داعش وەك قەڵغانی مرۆیی بەكاریان دەهێنن. 

مستەفا بالی بەرپرسی راگەیاندنی هەسەدە دەڵێت: تا ئێستا 500 بۆ 600 چەكداری داعش لەشارۆچكەی باغۆز ماون ‌و پێشبینیش دەكات زۆربەیان بیانی بن.

920 جار خوێندراوەتەوە