عێراق؛ مەسیحییەكان ئاوارەییان لە گەڕانەوە بۆ زێدی خۆیان پێباشترە

04:54 - 12/02/2019
عێراق

عێراق؛ ئاوارە مەسیحییەكانی نەینەوا داوای دڵنیایی دەكەن

لە ساڵی 2014 و لە كاتی هێرشی داعش بۆ سەر پارێزگای نەینەوا, خێزانە مەسیحییەكانی ئەو پارێزگایە، ئاوارەی بەغداو هەرێمی كوردستان بوون.


ئەگەرچی پێنج ساڵ بەسەر ئاوارەبونی خێزانە مەسیحیەكاندا تێپەڕیوە و زیاتر لە ساڵێكیشە ناوچەكەیان لە ژێر دەستی داعش دەرهێنراوە، بەڵام نەبوونی دڵنیایی وایلێ كردون، هێشتا ژیانی ئاوارەیی هەڵبژێرن.

ئەم منداڵانە لە ئاوەراییدا لە دایكبوون، هێشتا زێدی خۆیان نەبینیوە، خێزانێكی مەسیحین، هەرچەندە ناو چەكەیان زیاتر لە دوو ساڵە لە ژێر دەستی داعش دەرهێندراوە، بەڵام  نەبوونی دڵنیایی وایلێكردوون، جارێ بیر لە رۆیشتنەوە نەكەنەوە.

ژیان و گوزەرانی  مەسیحیەكانی ئەم كەمپە وەك خۆیان دەلێن پڕلە نەهامەتیە، بەڵام هێشتا  تاڵی ئێرەیان  لە تاڵی ناوچەكانیان پێ باشترە كە پشتگوێ خراوو وێرانەیە.
 
 وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق هەرچەندە هانی ئاوارەكان دەكەدات بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە ناوچەكانیان بەڵام دەستە وەستانن بەرامبەر دوو بارە بنیاد نانەوەی ماڵ و حاڵیان بەو پێیەی بودجەی پێویستیان لەبەر دەست نییە جگە لە پێشكەشكردنی بڕێك هاوكاری سنوردار نەبیت.

لە كۆی ٢٥٠ هەزار كریستیان كە بەهۆی شەڕی داعشەوە لە دەشتی نەینەوا  ئاوارە بوونە بە پێی دوای ئاماری وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران ٦هەزار و ١٧٢ خێزان گەڕاونەتەوە ناوچەكانیان.

223 جار خوێندراوەتەوە