وەزیری بەرگریی ئەمریكا بەوەكالەت گەیشتە بەغداد

04:43 - 12/02/2019
عێراق

پاش كۆتایی هاتنی سەردانەكەی بۆ ئەفغانستان وەزیری بەرگری ئەمریكا بەوەكالەت گەیشتە بەغداد.

پاتریك شاناهان، وەزیری بەرگری ئەمریكا بە وەكالەت بەیانی ئەمرۆ بەسەردانێكی پێشتر رانەگەیەنراو گەیشتە بەغداد. لەسەردانەكەیدا لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆدەبێتەوە دواتر هێزەكانی وڵاتەكەی بەسەر دەكاتەوە و لەگەڵ فەرماندە سەربازییەكانی وڵاتەكەی كۆدەبێـتەوە.

دوێنێ‌ دووشەممە، پاتریك شاناهان سەردانی ئەفغانستانی كرد و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە كۆبۆوە.

180 جار خوێندراوەتەوە