دهۆك؛ بەشێك لە ئاوارەكان پێنج ساڵە لە خانووی تەواونەكراودا دەژین

04:41 - 12/02/2019
کوردستان

بەشێك لە ئاوارە ئێزیدی و عەرەبەكان, ماوەی پێنج ساڵ دەبێت لە پارێزگای دهۆك لە خانوی تەوانەكراو و چادردا دەژین و بەهۆی ئاوەدان نەكردنەوەی ناوچەكانیان, ناگەڕێنەوە زێدی خۆیان.

بەرپرسی راگەیاندنی بۆردی مرۆیی لە دهۆكیش, ئاماژە بەوەدەكات, كەمبونەوەی هاوكاری رێكخراوە مەدەنیەكان, كاری ئەوانی قورستكردوە, داواش لە نەتەوە یەكگرتوەكان و حكومەتی ناوەند دەكات, هاوكاری ئاوارەكانی دهۆك بكەن.

86 جار خوێندراوەتەوە