هەولێر؛ خاوەن نۆڕینگەكان رەخنە لە بڕیاری رێكخستنەوەی پیشەكەیان دەگرن

04:40 - 12/02/2019
کوردستان

خاوەن نۆڕینگەكانی هەولێر: رێكخستنەوەی نۆرینگەكان تەنها بۆ وەرگرتنی پارەیە

بڕیاری ڕێكخستنەوەی ئەو نۆرینگانەی لە گەرەكی شار و شارۆچكەكاندان لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە، كاردانەوەی لێدەكەوێتەوە و كارمەندانی تەندروستی رەخنە لە بریارەكە دەگرن و دەڵێن، بریاری رێكخستنەوەی نۆرینگەگان دژایەتیكردنی ئەوانە و بریارەكەیان زیان  بە نەخۆش و  نۆرینگەكان دەگەیەنێت.

دوای ئەوەی لیژنەیەك لە وەزارەتی تەندروستی پێكهێنرا بۆ رێكخستنەوەی نۆرینگەكانی پزیشكی لە گەڕەكەكانی شارو شارۆچكەكان، بەڵام هەر زوو كاردانەوەو رەخنەی توند لە وەزارەتی تەندروستی و سەندیكای كارمەندانی تەندروستی گیرا، بەوەی كە بڕیاری رێكخستنەوەی نۆرینگەكان جگە لەدژایەتیكردنی پیشەكە و وەرگرتنی پارە لە ئەوان چیتر نییە.

لەساڵی 2018دا (18) پزیشكی دەرمانساز دراونەتە دادگا و (20) ملیۆن دیناریش سزادرون هەر لەو ساڵەدا زیاتر لە (287) نۆرینگەش داخراون، نەقیبی سەندیكای كارمەندانی تەندروستیش رایدەگەیەنێت: وەزارەتی تەندروستی بە رق كار بەرامبەر نۆرینگەكان دەكات.

بەپێی بڕیارەكەی وەزارەتی تەندروستی، هەر نۆرینگەیەك لە (18) جۆری دەرمان زیاتر بفرۆشێت، سزای ماددی دەدرێت، تاكو ئێستاش زیاتر لە (100) نۆرینگە داخراون و لە بڕی (2) ملیۆن تاكو (10) ملیۆن دینار سزای ماددی دراون.

166 جار خوێندراوەتەوە