وەفدێكی بزوتنەوەی ئیسلامی سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانی كرد

04:35 - 12/02/2019
کوردستان

بزوتنەوەی گۆڕان و  بزووتنەوەی ئیسلامی گفتوگۆ لەبارەی پرسی ئەنجامدانی چاكسازی لە حكومەت و پتەوكردنی پەیوەندیەكانیان دەكەن. 

وەفدێكی بزوتنەوەی ئیسلامی سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانیان كرد و لەمیانی كۆبونەوەیەكدا، گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا و پرسی ئەنجامدانی چاكسازی لەحكومەتدا كرا.

وەفدی بزوتنەوەی ئیسلامی ستایشی هەڵویستەكانی بزووتنەوەی گۆڕانیان كرد و هیوایان خواست كە بەردەوامبێت لەسەر هەڵوێستەكانی پێشوی.

لەبەرامبەریشدا وەفدی گۆڕان جەختی لەسەر هەڵۆیستەكانی پێشوی كردەوە‌و بۆ باشكردنی گوزەرانی هاوڵاتیان ‌و ئەوشەیان بەكاری لە پێشینە ناوبرد.

199 جار خوێندراوەتەوە