بەپەلە

تێریزا مەی بانگهێشتی پەرلەمانی بەریتانیا دەكرێت

03:14 - 12/02/2019
جیهان

تێریزا مەی لە پەرلەمان وتارێك دەربارەی برێگزت پێشكەش دەكات

پەرلەمانی بەرتانیا داوا لە پەرلەمانتارانی وڵاتەكە دەكات، پێنجشەممە ئامادەی دانیشتنەكانی پەرلەمان بن بۆ گفتوگۆكردن دەبارەی ناوەڕۆكی كۆبونەوەكەی تێریزا مەی ‌و پەرلەمانی یەكێتیی ئەوروپا، كە بۆ تاوتوێكردنی پرسی چونە دەرەوەی بەریتانیا لە یەكێتی ئەوروپا بەڕێوەچوو.

دوای ئەوەی تێریزا مەی نەیتوانی لە پەرلەمانی یەكێتی ئەورپا سەركەوتوو بێت لە گفتوگۆكردن دەربارەی دەرچونی بەریتانیا لە یەكێتی ئەورپا، پەرلەمانی وڵاتەكەی داوای لە پەرلەمانتاران كرد رۆژی پێنجشەممە ئامادەبن بۆ ئەوەی گوێ لە قسەكانی مەی بگرن و گفتوگۆ لەسەر ئەو پرسە بكەن.

جەیمس سلۆك، سەرۆكی پەرلەمان بەریتانیا دەڵێت: دانیشتنی رۆژی پێنجشەممەی پەرلەمان چارەنوسسازە‌و دەبێت تێریزای مەی وەڵامی تەواوی پەرلەمانتاران بداتەوە كە لە پەرلەمانی یەكێتی ئەوروپا گفتوگۆی دەربارەی چی كردووەو ئایا ئایندەی پەیوەندییەكان لەگەڵ ئەوروپا بەكوێ دەگات.

ئەمە لەكاتێكدایە چەندین جار تێرێزامەی لە دانیشتنەكانی پەرلەماندا ئامادەبووە و گفتوگۆی چر دەربارەی برێگزت كراوە و بەشێك لە پەرلەمانتاران بە وەڵامەكانی مەی بۆ دەرچونی لەیەكێتی ئەورپا رازی نەبوون.

تێریزا مەی، هەفتەی رابردوو لە پەرلەمانی یەكێتی ئەورپا وتارێكی دەربارەی برێگزت و جیابونەوەی وڵاتەكەی لە یەكێتی ئەوروپا پێشكەشكرد بەڵامە  نەیتوانی بەتەواوەتی وەڵامی هەموو ئەو پرسانە بداتەوە كە لێیكرا  لەلایەن پەرلەمانتارانی ئەوروپاوە دەربارەی دەرچونی بەریتانیا لە ئەوروپا و هەروەها ئەو ئاڵۆزیانەی كە دوای پرسەكە دروست دەبێت.

پەرلەمانی ئەوروپا لەگەڵ تێریزا مەی دەرچونی بەریتانیای لە یەكێتیەكەو ئەگەری بەهێزی تێكشكانی ئابوری و ئاسایش و پرسی پەنابەران و گرفتەكانی گواستنەوەو چەند پرسێكی تری تاوتوێكرد, بەشێك لە پەرلەمانتارانی ئەوروپا دەڵێن وەڵامەكانی مەی نەیتوانیوە پەرلەمانتاران رازیبكات و چارەسەری بۆ ئەو پرسانە پێنەبووە.

ئیستا لە یەكێتی ئەوروپا پرۆژەیەك هەیە دەربارەی گەرانەوەی بەریتانیا بۆ یەكێتی ئەورپابەناوی (بریش باك ستۆپ) واتە بەریتانیا بوەستە‌و بگەڕێرەوە بۆ ئەوەی ببێتە پرۆژەیەكی سەركەوتوو لە بری برێگزت. پرۆژەكەش بۆ ئەوەیە بەریتانیا بتوانێت رێگەچارەیەكی گونجاو بۆ مانەوە یاخود دەرچونی یەكجارەكی لەیەكێتی ئەوروپا بدۆزێتەوە.
ئەو پرۆژەیەش لە لایەن بەشێك لە پەرلەمانتارانی یەكێتی ئەورپاوە بۆ بەریتانیا پێشنیار كراوە و تێیدا رێگەچارەیان بۆ بەریتانیا لە بری برێگزت دۆزیوەتەوە و چارەسەری كێشە ئابورییەكان و سیاسیەكانی ئەو وڵاتە دەكات.

633 جار خوێندراوەتەوە