هیندستان؛ ئاگر لە هۆتێلێك كەوتەوە‌و 17 كەس گیانیان لەدەستدا

02:59 - 12/02/2019
جیهان

لە ئەنجامی كەوتنەوەی ئاگرێك لە هوتێلێك نیودەلهی پایتەختی هندستان 17 كەس گیانیان لەدەستدا.

ئاژانسی هەواڵی ئەسۆ شەیتد پرێس لە زاری بەرپرسانی پۆلیسی نیودەلهیەوە بڵاویكردەوە، بەرەبەیانی ئەمرۆ ئاگرێك لەهۆتێلی ئارپیت پاڵاس لەخۆرئاوای نیودەلهی كەوتوەتەوەو بەهۆیەوە17 كەس گیانیان لەدەستداوە 4 كەسی تریش برینداربوون.

وتەبێژی پۆلیسی نیودەلهی، دەڵێت: هەرچەند ئاگرەكە كۆنترۆڵ كراوە، بەڵام تاكو ئێستا هۆكاری كەوتنەوەی نەزانراوە.هۆتێلەكە كەوتوەتە ناوچەی كارۆل باغ كەناوچەیەكی گەشتیاری نیودەلهیەو ژمارەیەكی زۆر هۆتێل و فرۆشگای تێدایە.

52 جار خوێندراوەتەوە