سۆسیالست: بەشداری لە كۆبونەوەكەی 18ی مانگی پەرلەمان دەكەین

02:46 - 12/02/2019
کوردستان

هەولێر؛ وەفدی پارتی ‌و حزبی سۆسیالست كۆبونەوە
سۆسیالست: تائێستا بڕیاری بەشداریمان لە حكومەت نەداوە


وەفدێكی پارتی دیموكراتی كوردستان و حزبی سۆسیالست دیموكراتی كوردستان لە هەولێر كۆبونەوە، لە پاش كۆتایی هاتنی كۆبونەوەكەش هێمن عەبدوڵا بەرپرسی راگەیاندنی حزبی سۆسیالست لە هەولێر لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەكۆبونەوەكدا گفتوگۆ لەبارەی كۆبونەوەی چاوەروانكراوەكەی پەرلەمانی كوردستان  و پرسی پێكهێنانی  كابینەی نوێی حكومەت كراوە.

راشیگەیاند، پەرلەمانتارەكەی حزبی سۆسیالست بەشداری لەكۆبونەوەكەدا دەكات، بەڵام تا ئێستا بریاری بەشداریكردنیان لەحكومەت نەداوە.


165 جار خوێندراوەتەوە