بۆ یەكەمجار لە مێژووی عێراق ژنێك حەوت منداڵی بە سكێك بوو

02:10 - 12/02/2019
عێراق

لە پارێزگای دیالەی خۆرهەڵاتی عێراق، ژنێك حەوت منداڵی بە سكێك بوو. 

لە راگەیەنراوێكدا كە لە لایەن فەرمانگەی تەندروستیی دیالەوە بڵاوكراوەتەوە، ژنێكی دانیشتووی شارەكە، حەوت منداڵی بە سكێك بووە كە شەشیان كچ و یەكێكیان كوڕە. ئاماژە بەوەشكراوە ژنەكە لە نەخۆشخانەی فێركاریی بە(تول)، منداڵەكانی بەشێوەیەكی سروشتیی بووە.

فەرمانگەی تەندروستی دیالە راشیگەیاندوە، پێشتر حاڵەتی لەدایكبوونی حەوت منداڵ بە سكێك لە عێراق تۆمارنەكراوە.

4048 جار خوێندراوەتەوە