بەپەلە

عێراق مووچەی ئەم مانگەی فەرمانبەرانی هەرێم رەوانە دەكات

12:19 - 12/02/2019
ئابوری

ئەحمەدی حاجی رەشید: لەم مانگەوە كار بەیاسایی بودجە دەكرێت

 بریاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، بە KNNی راگەیاند: دوای بڵاوبونەوەی یاسای بودجە لە رۆژنامەی وەقایعی عێراقدا، لەم مانگەوە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم رەوانە دەكرێت.

ئەحمەدی حاجی رەشید، راشیگەیاند: ئەو بڕە پارەیەی، كە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دیاریكراوە، لەگەڵ بەشە بودجەی پارێزگاكانی تری عێراقدا رەوانە دەكرێت، كە بڕەكەی 522 ملیار دینارە بەبێ‌ هەناردەكردنی نەوت لە رێگەی كۆمپانیای سۆمۆوە.

دڕۆژی دووشەممە، 11-2-2019 لە رۆژنامەی وەقایعی عێراق یاسای بودجە بڵاوكرایەوە، ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نەبەستراوەتەوە بە ناردنی نەوت لە رێگەی كۆمپانیای سۆمۆوە.

14081 جار خوێندراوەتەوە