ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی: لەلایەن چەند كەسێكەوە لە دەوروبەری سلێمانی زەوی گشتی داگیر دەكرێ

11:29 - 12/02/2019
کوردستان

لیژنەی خزمەتگوزاری و شارەوانی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە دەوروبەری سلێمانی لەلایەن چەند كەسێكەوە زەوی گشتی داگیر دەكرێ و بەنرخێكی هەرزان دەفرۆشرێت.

لیژنەی خزمەتگوزاری و شارەوانی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: بەدواداچون بۆ داگیركردنی ئەو زەویانە دەكەین و رێگە بەهیچ كەس نادەین، كە داگیركرای بكات و هەموو رێكارێك دەگرینەبەرو چاوپۆشی لە هیچ كەس و لایەنێك ناكەن.

940 جار خوێندراوەتەوە