بەغداد؛ دوو بارەگای نایاسایی حەشدی شەعبی داخران

09:40 - 12/02/2019
عێراق

حەشدی شەعبی دوو بارەگای دیكەی نایاسایی دادەخات، كە بەناوی هێزەكانیانەوە كراونەتەوە، بەوەش ژمارەی ئەو بارەگایانەی تا ئێستا داخراون گەیشتە شەش بارەگا.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی حەشدی شەعبی، دوو بارەگای نایاساییان لە ناوچەكانی كەرادەو دۆرە لە بەغداد داخستوە، كە بەنایاسایی ناوی حەشدەوە كراونەتەوە.

بەپێی راگەیەندراوەكە، یەكێك لە بارەگاكان ناوی هێزی پشتیوانی دەوڵەت و دووەمیشیان ناوی كەتائیبی نوخبەی هەڵگرتوە.

ئاسایشی حەشدی شەعبی، دەڵێت: هەڵمەتی داخستنی ئەو بارەگا نایاساییانە بەردەوام دەبێت كە بەناوی حەشدی شەعبیەوە كراونەتەوە.

ئەوە لەكاتێكدایە رۆژی پێنجشەممەی رابردوش چوار بارەگای دیكە داخران كە بەناوی حەشد شەعبیەوە لەناوچەی كەڕادەی ناوەراستی بەغداد كرابونەوە.

201 جار خوێندراوەتەوە