له‌ ساڵیادی شۆڕشی ئیسلامی ئێران تره‌مپ هێرشی توند ده‌كاته‌ سه‌ر ئه‌و وڵاته‌

08:59 - 12/02/2019
جیهان

دۆناڵد ترەمپ تویتێكی بە زمانی فارسی بڵاوكردەوە
دۆناڵد ترەمپ: رژێمی ئێران خاوەنی 40 ساڵ شكستە
دۆناڵد ترەمپ: ئێرانییەكان شایستەی ئایندەیەكی رۆشنترن

 

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا هێرشی توند دەكاتە سەر ئێران و 40 ساڵی رابردوی ئەو وڵاتە بەماوەیەكی پر لەگەندەڵی شكست و سەركوتكردن ناودەبات.

لە توتێكدا، كە بەزمانی فارسی بڵاویكردوەتەوەتەوە، ترەمپ نوسیویەتی، 40 ساڵ گەندەڵی ، 40 ساڵ سەركوتكردن، 40 ساڵ تیرۆر.

راشیگەیاندووە، رژێمی ئێران خاوەنی 40 ساڵ شكستە.

لە بەشێكی دیكەی تویتەكەیدا دەڵێت: ئێرانییەكان، كە ماوەیەكی زۆرە دەناڵێنن شایستەی ئایندەیەكی رۆشنترن. 

ئەوە لەكاتێكدایە رۆژی دووشەممە 40 ساڵ بەسەر سەركەوتنی شۆڕشی ئیسلامی لە ئێران تێپەڕی.

1380 جار خوێندراوەتەوە