بەپەلە

پۆلیسی سلێمانی: ماڵ بەماڵ بەدوای ئەو چەكانەدا دەگەڕێین كە رێگاپێدراو نین

09:01 - 11/02/2019
کوردستان

هەرێم؛ لە هەر سێ‌ رۆژێكدا رووداوێكی كوشتن بە چەك تۆمار كراوە

بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت: هەركات بڕیارەكەی وەزارەتی ناوخۆیان پێ بگات، ماڵ بەماڵ بەدوای ئەو چەكانەدا دەگەڕێن كە بەپێی بڕیارەكە دەبێت دەستیان بەسەردا بگیرێت، كۆمەڵنایسێكیش پێیوایە، بڕیارەكەی وەزارەتی ناوخۆ، كاریگەرییەكی ئەوتۆی لەسەر كەمكردنەوەی توندوتیژی نابێت.

ئەمە  قسەی سەركەوت ئەحەمەد وتەبێژی  پۆلیسی سلێمانیە لەسەر بڕیارەكەی وەزارەتی ناوخۆ بۆداماڵی چەك.

هێشتا بڕیارو رێنماییەكانی وەزارەتی ناوخۆ بۆ داماڵینی چەك نەگەیشتۆتە پۆلیس ‌و پارێزگاركان بەڵام كەگەیشت وەك بەرێوەبەری پۆلیسی سلێمانی دەڵێت ماڵ بەماڵ دەگەڕێن 

بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی سلێمانی زانیاری زیاتر دەدات و دەڵێت بەپێی یاسا هەڵگرتنی چەك بەمۆڵەتە و هەمو كەس ناتوانێت چەك هەڵبگرێت.

ئەم كۆمەڵناسە پێیوایە بریارەكەی وەزارەتی ناوخۆ بۆ كەمكردنەوەی توندوتیژی كاریگەرییەكی ئەوتۆی نابێت، بەوپێیەی هۆكار و كەرەستەكانی توندوتیژی لەناو ماڵەكاندا زۆرن.

بەپێی ئامارەكانی پۆلیس لەهەرێمی كوردستان لە هەر سێ‌ رۆژێكدا كەسێك بە چەك دەكوژرێت یان خۆی دەكوژێت، بریارەكەی وەزارەتی ناوخۆ بەوتەی خۆیان بۆ كەمكردنەوەی ئەو روداوە تاوانكارییانەیە كە بەچەك ئەنجامدەدرێن، بەڵام ئەوەی پرسیاری هاوڵاتیانە و كاردانەوەی لەناو تۆرە كۆمەڵایەتیەكان دروستكردوە ئەوەیە، بۆچی بریارەكە دەمانچە و كڵاشینكۆف ناگرێتەوە؟ لەكاتێكدا زۆرینەی حاڵەتەكان بە بەو دوو جۆرە چەكەیە و بەدەگمەن رودەدات كەسێك بە چەكی قورس بكوژرێت.

887 جار خوێندراوەتەوە