كۆیە؛ گەنجانی خۆبەخش بە نمایشی شانۆیی رەخنە لە خراپیی رێگاوبانەكان دەگرن

08:58 - 11/02/2019
کوردستان

كۆیە؛ هاوڵاتییان داوادەكەن حكومەت بەدواداچوون بۆ رێگاوبانەكان بكات

كۆمەڵێك گەنجی خۆبەخشی شاری كۆیە، بە مەبەستی رەخنەگرتن لە خراپی و هەبوونی چاڵو چۆڵیی لە رێگای كۆیە هەولێردا، چەند نمایشێكی شانۆییان ئەنجامدا و داوادەكەن، حكومەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان بەدواداچون بۆ خراپی رێگاو بانەكان بكەن بۆ ئەوەی چیتر هاوڵاتییان نەبنە قوربانی.

ڕێگای مەرگ بكەن بە ڕێگای  "ژیان"  پەیامی كۆمەلێك گەنجی كورو كچی خۆبەخشی شاری كۆیەیە.

كۆمەلێك گەنجی خۆبەخشی شاری كۆیە لە ڕیگای نێوان كۆیەو هەولێر نمایشی شانۆی دەكەن سەبارەت بەزۆری قوربانیانی هاتووچۆ لەم رێگایە و خراپی رێگاكان.

ئەو خۆبەخشانە وێنەی گۆرستانێكیان لەم رێگایە دروستكردوە و دەیانەوێت بە دەسەڵات بڵێن ئیتر بەسە.

رێگای كۆیە لە ئێستادا بەرێگای مەرگ ناسراوە و رۆژانە روداوی هاتووچۆی لێ روودەدات بەهۆیروداوەكانیشەوە لەماوەی ٤٠ رۆژدا سێ هاوڵاتی گیانیانلەدەستداوە و زیاتر لە ١٥ هاوڵاتی تریش برینداربوون، ئەمەش بەهۆی  یەك ئاراستەی و خراپ بونی رێگاكە وەیە، لەكاتێكدا دوای وەستانی پرۆژەی دوسایدی كۆیە  هەولێر  تا ئێستا دەست نەكراوەتەوە بەكاركردن تیایدا.

422 جار خوێندراوەتەوە