روسیا؛ دەستگیركردنی چالاكوانە سیاسییەكان ناڕەزایی لێدەكەوێتەوە

08:51 - 11/02/2019
جیهان

روسیا؛ خۆپیشاندان دژی دەستگیركردنی چالاكوانە سیاسییەكان بەڕێوەچوو

لە روسیا، دەستگیركردنی ژنە چالاكوانێك، ناڕەزایی لێدەكەوێتەوە‌و لە مۆسكۆ ‌و چەند شارێكی تر خۆپیشاندان ئەنجامدرا، خۆپیشاندەران هەڵمەتەكانی دەستگیركردن سەركۆنە دەكەن لەسەر بیرورای سیاسی.

ئازادی بۆ دەستگیركراوە سیاسیەكان، دروشمی ژمارەیەك لە خۆپیشاندەری روسی بوو كە لە رێپێوانێكدا نارەزایی خۆیان لە دەستگیركردنی ژنە چالاكوانێكی سیاسی نیشاندا.

لە چەند شارێكی روسیا، خۆپیشاندەران رژانە سەر شەقامەكان بۆ دەربڕینی پشتیوانی لە ژنە سیاسیەكی دەستگیركراو.

ئەنستازیا چیفچینكۆ، ژنە چالاكوانی سیاسی لە شاری رۆستۆف، بووە یەكەم كەس كە بە یاسای نوێی روسیا لەسەر بەشداریكردن لە رێكخراوێكی نەخوازراو زیندانیكرا.

چیفچینكۆ لە دامەزراوەی ئۆپن رەشا، یاخود روسیای كراوە كاریدەكرود مانگی رابردو دەستگیركرا، رێكخراوەكە لەلایەن میخائیل خودوركۆڤسكی ملیاردێری نەفی كراوەوە خاوەندارییەتی دەكرێت.

لە مۆسكۆی پایتەخت 500 كەس بۆ پشتیوانی لە ژنە چالاكوانە دەستگیركراوەكە خۆپیشاندانیان كرد.

پۆلیس بەوردی چاودێری خۆپیشاندەرەكانی دەكرد، لەشەقامەكانی سان بترسبۆرگ ‌و یەكاترینبرگ، بەهەمانشێوە خۆپیشاندان ئەنجامدرا.

ساڵی 2015 روسیا یاسایەكی دەركرد هەموو رێكخراوە نەخوازراوەكان، خراونەتە لیستی ئەو رێكخراوانەی بەبڕوای حكومەتی روسیا زیان بە بەرژەوەندی وڵات دەگەیەنن. بەپێی ئەو یاسایە ئەنستازیا شیفچینكۆ لە ژێر دەستبەسەركردنی زۆرە ملێدایە‌و چاوەڕوانی دادگای كردن دەكات.

191 جار خوێندراوەتەوە