بەپەلە

له‌ رێگه‌ی به‌كارهێنانی مارێكى ترسناك هه‌وڵی دانپێدانان به‌ تۆمه‌تبارێك ده‌درێت

07:22 - 11/02/2019
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە

ئه‌فسه‌رێكى پۆليس له‌ ئه‌ندۆنيزيا له‌ كاتى لێكۆڵينه‌وه‌ له‌گه‌ڵ گومانلێكراوێكدا، مارێك بۆ دانپێدانانى به‌كارده‌هێنێت.

 

له‌و ڤيديۆییه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێت، كه‌سێك كه‌ به‌ تۆمه‌تی دزیكردن ده‌ست به‌سه‌ركراوه‌، له‌ رێگه‌ی به‌كارهێنانی مارێكى ترسناك كه‌ به‌ ده‌سته‌وه‌يه‌ و ده‌یه‌وێت گومانلێكراوه‌كه‌ى دان به‌وه‌دا بنێت كه‌ چه‌ند مۆبایلی دزیوه‌.

دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و گرته‌ ڤیدۆیه‌ پۆليسى ئه‌ندۆنيزيا، داواى لێبوردنى كردوو رايگه‌ياند: ئه‌و ماره‌ ژه‌هراوى نه‌بووه‌و رێككارى ياسايش دژى ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ ده‌گيرێته‌ به‌ر. 

4503 جار خوێندراوەتەوە