كارێكی دەگمەن لە كۆیە لەدایك دەبێت

07:12 - 11/02/2019
کوردستان

لە یەكێك لە گوندەكانی ناحیەی تەق تەقی سەربەقەزای كۆیە كارێك بە شێوازێكی دەگمەن لەدایك دەبێت. 

‎هێدی ئیسماعیل، كە پیشەی شوانكارەییە، بە KNNی راگەیاند: شەوی رابردوو لە شاخ بزنێكم لێ ون بوو ئەمڕۆ هاوڕێیەكم دۆزیبیەوەو پەیوەندی پێوەكردم، كە بزنەكەی دۆزیوەتەوە.

وتیشی، دوای ئەوەی چوم بۆ ئەو شوێنە بینیم، كە كارێكی بەشێوازێكی دەگمەن لەدایك بووە.

‎ئەم شوانە گەنجە دەڵێت: یەكەم جارە شتی وا ببینیم، كە كارێك بەم شێوەیە لە دایك ببێ، كە 8 قاچ و 4 گوێچكەی هەیە لەگەڵ یەك چاو و شێوەی سەری لە كەلەی  سەری مرۆڤ دەچێت.

‎ئاماژە بەوەشكرد، كە كاره‌كه‌ زۆر نەژیا و مرد.

14448 جار خوێندراوەتەوە