هەولێر؛ دەرچووە یەكەمەكان خۆپیشاندانیان كرد

05:10 - 11/02/2019
کوردستان

بڕیاری حكومەت بۆ دامەزراندنی یەكەمەكان جێبەجێ نەكرا

دەرچوە یەكەم و دووەم و سێیەمەكانی زانكۆو پەیمانگاكانی هەرسێ پارێزگای هەولێرو سلێمانی و دهۆك لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران خۆپیشاندانیان كردو داوا دەكەن, حكومەت فەرمانی دامەزراندنیان جێبەجێبكات. نوێنەری دەرچوەكان باس لەوەكات: بەپێی یاسا دەبێت سێ یەكەمەكانی سەر ئاستی زانكۆ و پەیمانگەكان دابمەزرێن، بەڵام بە بیانووی نەبوونی بودجە ئەو مافەیان پێنەداون.

جارێكی دیكە  بەشێك لە سێ یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێم  بۆ ساڵی (2015-2016) خۆپیشاندانیان دەستپێكردەوە و رێگەی بەردەم ئەنجومەنی وەزیرانیان داخست.

نوێنەری ئەو دەرچووانە باسیان لەوە كرد: بەپێی یاسا دەبێت سێ یەكەمەكانی سەر ئاستی زانكۆ و پەیمانگەكان دابمەزرێن، بەڵام بە بیانووی نەبوونی بودجە ئەو مافەیان پێنەداون.

ئەوەی  كە زیاتر ئەوانی نیگەران كردووە ئەو بریارە بووە كە لە 14ی كانوونی دووەم لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە دەرچووە لەسەر دامەزراندنیان، بەڵام لە 27ی كانوونی دووەم سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ئەو هەواڵەی ڕەتكردەوە.

ئەو خوێندكارانە ئاماژەیان بۆ ئەوەكرد: تا بڕیاری دامەزراندنیان جێبەجێنەكرێت لە خۆپیشاندان بەردەوام دەبن.

هێمایان بۆ ئەوەشكرد هیچ بیانویەك نەماوە بۆ دانەمەزراندنیان، چونكە لەئێستا نە شەڕی داعش ماوەو نە قەیرانی داراییش.

183 جار خوێندراوەتەوە