هەفتەی داهاتو پێناسی گومرگی نوێ لە دەروازەكانی هەرێم و عێراق جێبەجێ دەكرێت

03:38 - 11/02/2019
کوردستان

هەفتەی داهاتو پێناسی گومرگی نوێ لە سەرجەم دەروازە گومرگیەكانی هەرێم و عێراق پەیڕەو دەكرێت و بەڕێوەبەری گومرگی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخیش باس لەوەدەكات، بەشی زۆری داواكاریەكانی هەرێم لە پێناسە نوێیەكەی گومرگدا، رەچاو كراوە.

بەڕێوەبەری گومرگی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ دەشڵێت: لە هەفتەی داهاتوەوە سەرجەم كارمەندانی دەروازە نێودەوڵەتیەكانی هەرێم، دەخرێنە سەر حكومەتی عێراق و هیچ كارمەندێكی عەرەبیش بۆ دەروازەكانی هەرێم ناهێنرێن.

757 جار خوێندراوەتەوە