بەپەلە

برادۆست؛ گەریلاكانی پەكەكە هێرش دەكەنە سەر بنكەیەكی سوپای توركیا

03:34 - 11/02/2019
کوردستان

بەرەبەیانی ئەمڕۆ، گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە، هێرشیان كردە سەر بنكەیەكی سوپای توركیا لە ناوچەی برادۆست.

فەرماندەیەكی هێزەكانی پاراستنی گەل هەپەگە، كە نەیویست ناوی بڵاوبكرێتەوە بە KNNی راگەیاند: گەریلاكانیان لە گردی لێلیكانی سنوری ناحیەی سیدەكانی دەڤەری برادۆست، هێرشیان كردوەتە سەر ئەو بنكە سەربازییەی توركیا، كە لەناو خاكی هەرێم جێگیركراون و  شەڕو پێكدادان بۆ ماوەی چەند كاتژمێرێك بەردەوام بووە.

وتیشی: زانیاری تەواویان هەیە، لەو شەڕەدا ژمارەیەك سەربازی سوپای توركیا كوژراون و ژمارەیەكی دیكەش برینداربون.

لە كۆتاییەكانی ساڵی 2017، سوپای توركیا لەشكركێشی كرد بۆ سەر دەڤەری برادۆست و نزیكەی 20 كیلۆمەتر خاكی هەرێمی بەزاندوە‌و، بەردەوام بنكەو رێگای سەربازی لەو ناوچەیە دروست دەكات.

1485 جار خوێندراوەتەوە