بەپەلە

رۆحانی: بەردەوام دەبین لەسەر بەهێزكردنی توانا سەربازییەكانمان

02:45 - 11/02/2019
جیهان

رۆحانی: بۆ بەهێزكردنی توانا سەربازییەكانمان مۆڵەت لە هیچ لایەنێك وەرناگرین

سەرۆك كۆماری ئێران، بەردەوام بوونی وڵاتەكەی لەسەر بەهێزكردنی توانا سەربازی موشەكیەكانی رادەگەیەنێت و دەڵێت شانازیش دەكەن بەوەی سیستمی حوكمرانیان لەسەر بنەمای ئیسلام بنیات ناوە.


لەمیانی وتارێكدا كەبەبۆنەی40 هەمین ساڵیادی سەركەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران پێشكەشی كرد، حەسەن رۆحانی رایگەیاند، حكومەتی تاران بەردەوام دەبێت لە بەهێزكردنی توانا سەربازی و موشەكییەكانی.

راشیگەیاند، نە لەرابردودا و نەلەئێستادا مۆڵەتیان لەهیچ لایەنێك وەرنەگرتووە بۆ پەرەپێدانی توانا سەربازییەكانیان.

لەبەشێكی تری وتارەكەیدا سەرۆك كۆماری ئێران رایگەیاند: شانازی دەكەن بەوەی كە سیستەمی حوكمڕانییان لە ئێران گۆری و لەسەر بنەمای ئیسلام بنیاتیان نایەوە.

94 جار خوێندراوەتەوە