ڕێكخراوێكی سویدی دەرمان و پێداویستی پزیشكی دەبەخشێت بەهەڵەبجە

02:40 - 11/02/2019
کوردستان

لەلایەن ڕێكخراوێكی سویدییەوە، بڕی 10 تۆن دەرمان و كەلوپەلی پزیشكی گەیەنرایە نەخۆشخانەكانی هەڵەبجە.

سنوور حامید، جێگری بەڕێوبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە بە KNN راگەیاند: ئامێرەكان زۆر گرنگن بۆ نەخۆشخانەكانی هەڵەبجە، چونكە بۆ دابینكردنی بەشێكیان ماوەی پێنج ساڵە داوایان لە وەزارەتی تەندروستی كردووە، بەڵام داواكەیان پشتگوێخراوە.

پارێزگاری هەڵەبجەش باس لەوە دەكات: كۆمەڵگای نێودەوڵەتی قەرزاری هەڵەبجەیەو پێویستبوو چاو لەوڵاتی سوید بكەن بۆ كۆمەك كردنی شارەكە لەبواری تەندروستی. 

كۆكردنەوەی ئەو هاوكارییانە ماوەی ساڵێكە بەردەوامی لەوڵاتی سوید كە بەهاوكاری ژمارەیەك كورد لەو وڵاتە هەوڵەكان بە ئەنجام گەیشتن.

225 جار خوێندراوەتەوە