بریاری حكومەت بۆ دامەزراندنی یەكەمەكان جێبەجێنەكرا

02:40 - 11/02/2019
کوردستان

هەولێر؛ یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگاكان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا

بریاری حكومەت بۆ دامەزراندنی یەكەمەكان جێبەجێنەكرا، بەو هۆیەشەوە خوێندكارە یەكەم و دووەم و سێیەمەكانی زانكۆ و پەیمانگاكان لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران گردبوونەوە.

ئەمڕۆ جارێكی دیكە خوێندكارە یەكەم و دووەم و سێیەمەكانی زانكۆو پەیمانگاكانی هەرسێ پارێزگای هەولێرو سلێمانی و دهۆك لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران گربوونەوە و رایانگەیاند: حكومەت نەیتوانیوە ئەو بڕیارانە جێبەجێبكات كە ئەنجومەنی وەزیران داویەتی بۆ دامەزراندنی خوێندكارە یەكەمەكان.

ئەو خوێندكارانە ئاماژەیان بۆ ئەوەكرد: تا بڕیاری دامەزراندنیان جێبەجێنەكرێت لە خۆپیشاندان بەردەوام دەبن.

956 جار خوێندراوەتەوە