11 هەزار چالاكی لە ساڵیادی شۆڕشی ئێران ئەنجامدەدرێن

02:33 - 11/02/2019
کوردستان

ئێران؛ چلەمین ساڵرۆژی سەركەوتنی شۆڕشی ئێران بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ لەكەشێكی بەفرو باراناویدا ڕێوڕەسمی چلەمین ساڵرۆژی شۆڕشی ئێران بەڕێوەچوو.


ئاژانسی هەواڵی تەسنیم بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ لەكەشێكی بەفروباراناویدا یادی چلەمین ساڵڕۆژی سەركەوتنی شۆڕشی ئێران بەڕابەرایەتی ئایەتوڵا خومەینی بەڕێوەچوو.

تەنها لەتارانی پایتەخت لە12 شوێن ساڵڕۆژی شۆڕشی 22ی بەهمەن كرایەوە، بۆ هەمان مەبەستیش 11 هەزار كەرنەڤاڵ لەسەرتاسەری ئێران بەڕێوەدەچێت.

وابڕیارە ئەمڕۆ عەلی خامنەیی ڕابەری باڵای ئێران بەیاننامەك بڵاوبكاتەوەو حەسەن ڕۆحانی سەرۆك كۆمار و وەزیری دەرەوەو ژمارەیەكی دیكە لەكەسایەتی و لایەنە پەیوەندیدارەكان وتار پێشكەش بكەن، ڕۆژی 22ی بەهمەنی ساڵی 1357 ی هەتاوی كەبەرامبەرە بە11ی شوباتی ساڵی 1979 گەلانی ئێران بەڕابەرایەتی ئایەتوڵا خومەینی كۆتاییان بە دەسەڵاتی شاهنشایی محەمەد ڕەزا شادا هێنا.



123 جار خوێندراوەتەوە