خانەقین؛ پۆلیسێك كوژراو یەكێكی تریش برینداربوو

02:31 - 11/02/2019
کوردستان

بەهۆی هێرشی ژمارەیەك چەكداری نەناسراو لە قەزای خانەقین پۆلیسێك كوژراو پۆلیسێكیش بریندار بوو.

محەمەد مەلا حەسەن، قایمقامی  خانەقین بە KNNی راگەیاند: شەوی رابردوو لە نزیك سایلۆی خانەقین  ژمارەیەك چەكداری نەناسراو كە گوماندەكرێت داعش بووبن هێرشیان كردوەتە سەر بنكەیەكی لیوای هەشتی پۆلیسی پاسەوانی سنورو بەهۆیەوە پۆلیسێك كوژراوەو دانەیەكی تریش برینداربوو.

وتیشی، دوای نیو كاتژمێر شەڕكردن چەكدارەكان هەڵهاتوون.

چەند مانگێكە دۆخی ئەمنی قەزای خانەقین ناجێگیرەو لە سێ مانگی رابردوشدا بەهۆی هێرشە چەكدارییەكانەوە حەوت كەس لە هێزە ئەمنییەكانی ئەو سنورە كوژراون.

187 جار خوێندراوەتەوە