بەپەلە

ئەگەر بەتەنهایت چۆن رۆژی ڤالانتاین بەسەر دەبەیت؟

11:26 - 11/02/2019
هەمەڕەنگ

لەگەڵ نزیکبوونەوەی رۆژی ڤالانتاین، عاشقان ئامادەکاری دەکەن بە کڕینی دیاری یاخود شیرینی، تاوەکو لەو رۆژەدا بیگۆڕنەوە.

14 شوباتی هەموو ساڵێک رۆژی جیهانی ڤالانتانیانە، لەو رۆژەدا عاشقان دیاری یاخود گوڵ دەگۆڕنەوەو کاتی خۆش بەسەردەبەن، بەڵام هەندێکی دیکە بەتەنهان، یاخود شکستیان هێناوەو نازانن چۆن ئەو رۆژە بەرێبکەن.

ئاماندا رایت مامۆستای زانستی دەرونی لە زانکۆی کانکای لە ویلایەتی ئەلیونی ئەمریکا دەڵێت، مرۆڤ هەندێک کات لەبەر چەند هۆکارێک گرنگی بەخۆی نادات، دەبێت لەو رۆژدا هەوڵبدەیت خۆتت خۆشبوێت و چاوەڕێی هێج کەسێک نەکەیت کە دیاریت بۆ بێنێت، بەڵکو دیارییەکی سادە کە شیرینی بێت یاخود بۆنی خۆش یاخود گوڵ بۆ خۆت بكڕە.

ئاماندا رایت ئاماژەبەوە دەکات، لە 14 مانگدا هەندێک کەس  دڵخۆشن و هەندێکی دیکە خەمۆکن، ئەمەش ئەوە ناگەیەنێت رۆژەکە بە ناخۆشی بەسەر بەریت، هەوڵ بە لەگەڵ هاوڕێ نزیکەکانت بچیتە شوێنە گشتییەکان بۆبەسەر بردنی کاتێکی خۆش، یاخود تەماشاکردنی دیمەنی خۆر هەڵاتن و خۆر ئاوابوون، یان راهێنانی یۆگا ئەنجامبدەیت.



1320 جار خوێندراوەتەوە