گه‌رمیان: دوو کرێکار به‌هۆی غازی مۆلیده‌وه‌ گیانیان لەدەستدا

10:43 - 11/02/2019
کوردستان

پۆلیسی گه‌رمیان ئاشكرایكرد، دوو كرێكار به‌هۆی غازی مۆلیده‌وه‌ گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌.

ڕاید عه‌لی جه‌مال قه‌دوری، وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت، بەیانی ئەمڕۆ دووشەمە ئاگادارکراینەوە لەحاڵەتی مردنی دوو کرێکار لە گوندی لانه‌ستی کەپرۆژەیەکی نوێیە لەقەزای کەلار، پشت زانکۆی گەرمیان دوای گەشتنی مەفرەزەکانی 104ی کەلار و پۆلیسی نەهێشتنی تاوان بەپێی لێکۆڵینەوەسەرەتاییەکان گومان دەکرێت مۆلیدە لەژوورەکەیان کاریکردبێت و بەهۆی غازی مۆلیدەوە گیانیان لەدەست دابێت.

هه‌روه‌ها ده‌شڵێت، لەئێستادا بەمەبەستی پشکنینی تەرمەکانیان ڕەوانەی پزیشکی دادوەری سلێمانی کراوە و پۆلیس دەستی بەلێکۆڵینەوە کردوە لەسەرهۆکاری گیان لەدەستدانیان.

167 جار خوێندراوەتەوە