بومەلەرزەیەك بەگوڕی 4پۆینت 8 پلەی ڕێختەر باشوری ئێرانی گرتەوە

10:27 - 11/02/2019
جیهان

بومەلەرزەیەك بەگوڕی 4پۆینت 8 پلەی ڕێختەر پارێزگانی خوزستان و هورمزگانی لە باشوری ئێران گرتەوە.

ئاژانسی هەواڵی ئیرنای ئێرانی بڵاوی كردەوە بومەلەرزەیەك بەگوڕی 4پۆینت 8 پلە بە پێوەری ڕێختەر پارێزگای خوزستانی لەباشوری ئێران گرتەوە، لەوبارەیەوە سەنتەری جیۆفیزیا لە زانكۆی تاران ڕایگەیاند: بومەلەرزەكە بەقوڵایی 15 كیلۆمەتر لەسەر ڕوی زەوی ڕویداوە.

هاوكات بومەلەرزەیەك لەناوچەی لافتی لەشاری قیشم لەپارێزگای هورمزگانی باشوری ئێرانی داوەو بومەلەرزەكەش بەقوڵایی10 كیلۆمەتر لەژێر زەوییەوە بوە، سەنتەری  جیۆفیزیای تاران ئەوەشی ڕونكردوەتەوە.

دوابەدوای بومەلەرزەكەی قیشم بومەلەرزەیەك بەدوری 14 كیلۆمەتر لەبەندەری خەمیری داوەو بەهۆیەوە 5خانو ڕوخاون، سەرچاوەكانی هەواڵی ئێران ئەوەشیان بڵاو كردوەتەوە بەهۆی بومەلەرزەكەوە لەكەناراوەكانی ناوچەی لافت شەپۆلی ئاوەكان بەرزبوەتەوە.

503 جار خوێندراوەتەوە