بەپەلە

وەزیری بەرگریی ئەمریكا بەوەكاله‌ت بەسەردانێكی ڕانەگەیەنراو گەیشتە ئەفغانستان

10:16 - 11/02/2019
جیهان

وەزیری بەرگریی ئەمریكا بەوەكالە بەسەردانێكی ڕانەگەیەنراو گەیشتە ئەفغانستان و ئامانج لێی بەشداریكردنی حكومەتی ئەفغانستانە لەپڕۆسەی ئاشتەوایی ئەو وڵاتە.

پاتریك شاناهان وەزیری بەرگریی ئەمریكا بەوەكالە بەسەردانێكی ڕانەگەیەنراو گەیشتە ئەفغانستان و لەگەڵ ئەشرەف غەنی سەرۆك وەزیرانی ئەو وڵاتە كۆبوەوە، سەرچاوە ڕۆژنامەوانییەكان ئاماژە بەوەدەكەن ئامانج لەسەردانەكەی وەزیری بەرگریی ئەمریكا بەوەكالەت لەنزیكەوە ئاگاداربونە لەپرۆسەی ئاشتەوایی لەگەڵ بزوتنەوەی تاڵیبان و بەسەركردنەوەی هێزەكانی ئەمریكایە لەو وڵاتە.

لەدوای دەستبەكاربونی وەك وەزیری بەرگریی بەوەكالەت ئەمە یەكەمجارە پارتیك شاناهان سەردانی دەرەوە بكات.

لەوتەیەكی كورتیشی بۆ ڕۆژنامەوانان پاتریك ڕایگەیاند: بەشداریكردنی حكومەتی ئەفغانستان لەگفتوگۆكانی ئەمریكا لەگەڵ تاڵیبان بەگرنگ دایەقەڵەم كەماوەی 17 ساڵە جەنگ و ماڵوێرانی بەرۆكی ئەو وڵاتەی گرتوە،بەرپرسانی كۆشكی سپی دوپاتی دەكەنەوە ئەمریكا بەرژەوەندی ئەو ناوچەیە هەیەو بە پێویستی دەزانن لەسەر ئەرزی واقع گوێ لەڕاوبۆچونی بەرپرسانی ئەو وڵاتەبگرن و لەبۆچونەكانیان ئاگاداربن.

105 جار خوێندراوەتەوە