چەند هەفتەی داهاتوو كشانەوەی سوپای ئەمریكا لەسوریا دەست پێ دەكات

08:59 - 11/02/2019
جیهان

جۆزێڤ ڤۆتێل: كشانەوەمان بەندە بەسەقامگیریی بارودۆخی مەیدانیی سوریا 

ژەنڕاڵ جۆزێڤ ڤۆتێل فەرماندەی ناوەندیی سوپای ئەمریكا رایدەگەیەنێت پێ دەچێت لەچەند هەفتەی داهاتوودا, كشانەوەی سوپای ئەمریكا لەسوریا. دەست پێ بكات.


لەكۆنفرانسێكی رۆژنامەنوسیدا ژەنڕاڵ جۆزێڤ ڤۆتێل رایگەیاند, ئەوان لەسەر رێگەی راست و دروستن. وەك ئاماژەیەك بۆ پشتیوانیی لەبڕیارەكەی ترەمپ لەبارەی كشانەوەی سوپای ئەمریكا لەسوریا. بەڵام جەختیكردەوە كەوادەی كشانەوەی سوپای ئەمریكا لەسوریا بەندە بەبارودۆخی مەیدانیی شەڕی دژی تیرۆر و بارودۆخ ‌و سەقامگیریی سوریاوە. 

ژەنڕاڵ جۆزێڤ ڤۆتێل فەرماندەی ناوەندیی سوپای ئەمریكا یەكێكە لەو گەورە ئەفسەرانەی سوپای وڵاتەكەی، كەپێشتر هۆشدارییدابوو لە گەڕانەوەی گروپە توندڕەو و تیرۆریستیەكان بۆ سوریاو ناوچەكە. 

ئەگەر ئەمریكاو هاوپەیمانەكانی بەردەوام نەبن لەگوشارەكانیان بۆ  سەر رێكخراوی داعش و گروپە تیرۆریستیەكان، لەدوای كشانەوەی سوپای وڵاتەكەی لەسوریا. 

160 جار خوێندراوەتەوە