سوریای دیموكرات: پاشماوەی چەكدارانی داعش لە سوریا گەمارۆ دراون

08:45 - 10/02/2019
جیهان

سوریا؛ شەڕی لەناو بردنی داعش لە قۆناغی كۆتاییدایە
سوریای دیموكرات: 600 چەكداری داعش لە سوریا ماون

شەڕی داعش لەخاكی سوریادا لەسەر دەستی هێزەكانی سوریای دیموكرات بەرەو كۆتایی دەچێت،  بەپێی لێدوانی فەرماندەكانی هێزەكانی سوریای دیموكرات پاشماوەی  چەكدارەكانی داعش لە رۆژهەلاتی سوریا گەمارۆدراون، بەهۆی توندی ئاستی شەرو پێكدادانەكانیشەو ەهەزاران كەس لە دانیشتانی رۆژهەلاتی سوریا ئاوارەبوون.

سوریا نزیك بوەتەوە لەوەی پێ بنێتە قۆناعێكی نوێوە، چونكە شەڕی داعش لەقۆناغی كۆتاییدایە وهێزەكانی سوریای دیموكرات لە رۆژهەلاتی سوریا پاشماوی چەكدارەكانی ئەو گروپەیان گەمارۆداوە كە بە 600 چەكدار مەزەندە دەكرێن و زۆرینەشیان بیانین.

لەگەل بەردەوامی شەروپێكدادانەكانیشدا ئاوارەبوونی دانیشتوانی ئەو ناوچانەش بەردەوامە كەپێشتر لەژێر دەستی داعشدا بووە و لەئێستا بوەتە مەیدانی شەر، بەپیێ‌ راپۆرتێكی روانگەی سوریا بۆمافەكانی مرۆڤ، لەسەرەتای مانگی كانونی یەكەمی رابردوەوە 37 هەزاركەس لەو ناوچانەوە ئاوارەبوون، كەبەشێكیان منداڵ و خێزانی چەكدارانی داعش بوون.

لەنێو ئەو ژمارەیەشدا كەهەوڵی دەربازبونیان لەناوچەكانی رۆژهەڵاتی سوریاداوە 3 هەزار و 400 ئەندامی داعشی تێدابوە، بەڵام روانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ ئاماژەی بە چارەنوسیان نەكردوە.

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و ئەمریكاو هێزەكانی سوریای دیموكرات كۆكن لەسەر ئەوەی داعش لەقۆناغی كۆتاییدایە، ئەگەرلێدوانی فەرماندە مەیدانیەكانی هێزەكانی سوریای دیموكرات و لێدوانەكەی هەفتەی رابردووی  دۆنالد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا  بكەین بەبنەما، ئەو ا كۆتایی ئەم هەفتەیە هاوكات دەبێت لەگەڵ كۆتایی هینان بە دەسەڵانی داعش لەسەر خاكی سوریا.

لەساڵی 2014دا داعش روبەرێكی بەرفراوانی لەخاكی سوریا و نزیكەی یەك لەسەر سێی خاكی عێراقی  داگیركرد، بەجۆرێك روبەری ئەو خاكەی كە لە هەردوو وڵات داگیری كردبوو، هاوتای روبەری خاكی بەریتانیابوو، بەڵام پاش پێنج ساڵ  هەمان ئەو گروپە لەناوچەیەكی سنوری نێوان ئەو دوو وڵاتەدا گەمارۆدراوە كە لەسالی 2014 دا بەشێكی زۆری خاكەكەی داگیركرد.

300 جار خوێندراوەتەوە