جەواد زەریف: ئامادەین لەرووی سەربازیەوە هاوكاری لوبنان بكەین

08:17 - 10/02/2019
جیهان

وەزیری دەرەوەی ئێران بەسەردانێك گەیشتە لوبنان

وەزیری دەرەوەی ئێران خواستی وڵاتەكەی بۆ هاوكاری كردنی لوبنان لە رووی سەربازییەوە ئاشكرا دەكات.

 

 محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران بەسەردانێك گەیشتە لوبنان، پاش گەیشتنیشی بۆ فرۆكەخانەی بەیروت لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەنوسان رایگەیاند: وڵاتەكەی ئامادەیە لەسەرجەم بوارەكاندا هاوكاری لوبنان بكات.

لەبەشێكی دیكەی لێدوانەكەیدا وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند: ئێران دەیەوێت لەرووی سەربازییەوەە هاوكاری لوبنان بكات. 

سەردانەكە وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ لوبنان دوای ئەوەدێت كەهەفتەی رابردوو كابینەی نوێی حكومەتی لوبنان پێكهێنراو بڕیارە لەسەردانەكەیدا لەگەڵ سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیرانی ئەو وڵاتە كۆببێتەوە.  

88 جار خوێندراوەتەوە