قاوەخانەكەی قشڵەی كۆیە سەرنجی گەشتیاران رادەكێشێت

07:51 - 10/02/2019
هەمەڕەنگ

لە ناو قشڵەی كۆیەدا, قاوەخانەیەكی كلتوریی هەیە، كە پڕیەتی لە  كەلوپەلی كۆن و فۆلكلۆری و كلتوری ‌و سەرنجی سەردانیكەرانی راكێشاوە.

خاوەنی قاوەخانەكەش باس لەوە دەكات، پێویستە گرنگیی زیاتر بەو شوێنانە بدرێت كە فۆلكلۆری و كلتورین و خەڵكیش حەز لە كەلوپەلە مێژووییەكانیان دەكەن.

لەناو قشڵەی كۆیەدا، قاوەخانەیەكی كلتوری هەیە كە ژمارەیەكی زۆر گەشتیار و هاوڵاتییانی شارۆچكەی كۆیە سەردانی دەكەن. 

ئەوەی ئەم قشڵەیەی جوانتر كردوە، بوونی  قاوەخانەیەكە، كە پڕیەتی لە كەلوپەلی كۆن و فۆلكلۆری و كلتوری، ئەوانەی سەردانی دەكەن، زۆر دڵ خۆش دەبن بە سەیركردنی  قاوەخانەكە.

لەم قاوەخانەیەدا، وێنەی كەسایەتی و شاعیران و هونەرمەندان هەڵواسراوە‌و ئەوانەی دەچنە قاوەخانەكە، ئاشنای مێژوو و شارستانیەتی كۆیە دەبن.

خاوەنی ئەم قاوەخانەیە دەڵێت: پێویستە گرنگی زیاتر بەو شوێنانە بدرێت ‌و ئێستا خەڵكیش حەز لە شتە فۆلكلۆریەكان دەكەن.

سەبارەت بە داخستنی ئەم قاوەخانەیە، لێپرسراوی فەرمانگەی شوێنەواری كۆیەش، باس لەوە دەكات كە  ئەوان كەلوپەلی كلتوری و  مێژوویی  زۆریان هەیە  كە لەم قاوەخانەیەدا جێگای  نابێتەوە، بۆیە دەیانەوێت بیگوازنەوە خانویەكی كەلەپوریی گەورەتر  

ئەم قاوەخانەیە لە  19-5-2016 بە فەرمیی كراوەتەوە، لە ناو ئەم قاوەخانەیەدا جگە لە شتی كۆن و كلتوری، دوو  كتێبخانە و مۆزەخانەی تێدان ‌و بەردەوام  خەڵكێكی زۆر سەردانی دەكەن و هەندێكجار یش ئاهەنگ  و بۆنەی تایبەت لەم قاوەخانەیەدا بەرێوەدەچێت ‌و داخستنی ئەم قاوەخانەیە، دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی  گەشتیار بۆ  قشڵەی كۆیە.

307 جار خوێندراوەتەوە