بەپەلە

یوسف محەمەد: تێروانینی گۆڕان و رەوتی حیكمە لەبارەی كێشەكانی هەرێم و عێراق لە یەكتر نزیكە

06:44 - 10/02/2019
کوردستان

سلێمانی؛ وەفدێكی رەوتی حیكمەی نیشتمانی سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانیان كرد
عەبدوڵا زەیدی: دەمانەوێت پەیوندیەكانمان لە گەڵ بزووتنەەی گۆان بەهێزتر بكەین


بزوتنەوەی گۆڕان  و رەوتی حیكمەی نیشتیمانی تاوتوێی پرسی تەواو كردنی پێكهاتەی حكومەتی عێراق و  كێشەكانی هەرێم و بەغداد دەكەن.

وەفدێكی رەوتی حیكمەی نیشتیمانی بەسەرۆكایەتی عەبدوڵا زەیدی سەركردە لەڕەوتی حیكمە سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانیان كردو لەدانیشتنێكیدا پەیوەنیدەكانی نێوان هەردوو لا و پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق و پرسی پەیوەندیەكانی نێوان هەرێم و بەغداد تاو توێكرا.

لەپاش كۆبونەوەكەش عەبدوڵا زەیدی سەرۆكی وەفدی ڕەوتی حیكمەی نیشتیمانی راگەیاند، گۆڕان هێزێكی نزیكە لەرەوتی حیكمەو هاوپەیمان چاكسازی بە پێویستیشی زانی پەیوەنیدكانی نێوان هەردوولا بەهێزتر بكرێن.

لای خۆشیەوە دكتۆر یوسف محەمەد سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان رایگەیاند، لێكچونی زۆر لە نێوان پەیكەری رێكخراوەیی بزووتنەوەی گۆڕان و رەوتی حیكمەدا هەیەبەتایبەتی لەرووی بەكارخستنی تواناكانی گەنجان.

راشیگەیاند: تێروانینی بزوتنەوەی گۆڕان و رەوتی حیكمە لەبارەی كێشەكانی هەرێم و عێراق لەیەكتر نزیكە.

291 جار خوێندراوەتەوە