ئەڵمانییەكان تابلۆكانی هیتلەر ناكڕن

06:40 - 10/02/2019
هەمەڕەنگ

ئەڵمانییەكان ئامادە نین ئەو تابلۆیانە بكڕن، كە لەلایەن ئەدۆڵف هیتلەرەوە كێشراون، پۆلیسی ئەو وڵاتەش لێكۆڵینەوە لە دەیان تابلۆ دەكات، گوایە لەلایەن هیتلەرەوە نەخشێندراون.

رۆژنامەی نۆرمبرگری ئەڵمانی بڵاویكردەوە، لە سەنتەری خستنەڕوی ئاشكرا، لە شاری نۆرمبێرگ، پێنج تابلۆی ئەدۆڵف هیتلەر، رێبەری نازییەكانی ئەڵمانیا، خرانەڕوو، كە بەرەنگی ئاوی كێشرابوون‌و نرخەكەشی لە 19 هەزار یۆر دەستیپێ ئەكرد، بەڵام هیچ كەس ئامادەنەبوو بەشداری لەو خستەڕوەدا بكات‌و تابلۆكانی هیتلەر بكڕێت.

پێشتر پۆلیسی ئەڵمانیا، دەستی بەسەر دەیان تابلۆی دیكەدا گرت، گوایە لەلایەن هیتلەرەوە كێشراوەو پۆلیس لێكۆڵینەوە لەراست‌و دروستی ئەو بابەتە دەكات.

رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشكردوە، بەپێی ئەو زانیاریانەی باسیان لێوەدەكرێت، لەسەردەمی گەنجێتیدا، ئەدۆڵف هیتلەر، گرنگی زۆری بەكاری شێوەكاری‌و تابلۆ كێشان داوەو لەو بوارەدا دەستێكی باڵای هەبوەو نزیكەی دوو هەزار تابلۆی نەخشاندووە.

866 جار خوێندراوەتەوە