ئێران؛ بەردەوام دەبین لە پەرەپێدانی توانای بەرگری‌ و موشەكیمان

06:31 - 10/02/2019
جیهان

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایدەگەیەنێت، حكومەتی وڵاتەكەی بەردەوام دەبێت لە هەوڵەكانی بۆ پەرەپێدانی تواناكانی لە روی بەرگریی و موشەكییەوە.

بەهرام قاسمی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، بەئاژانسی ئیسنای وڵاتەكەی راگەیاند، حكومەتی ئەمریكا، ناتوانێت لەرێگەی پڕوپاگەندەو جەنگی دەرونییەوە، رێگریی لەبەردەم چالاكییە موشەكییەكانی تاران و پێشكەوتنی لەبواری تەكنەلۆژیادا بگرێت.

راشیگەیاند: حكومەتی وڵاتەكەی بەردەوام دەبێت لە پەرەدان بە توانا بەرگریی و موشەكییەكانی.

وتیشی، جەنگی هەشت ساڵە لەگەڵ عێراق، ئەوەی فێركردن، متمانە بەكەس نەكەن‌و بەردەوام توانای موشەكی‌و بەرگریان بەهێز بكەن.
رونیشیكردەوە، ئامانج لەو مووشەكانەی ئێران هەیەتی‌و پەرەی پێدەدات تەنها بۆ بەرگریكردنە.

185 جار خوێندراوەتەوە