ژنێك بۆ سەرۆكایەتی ئەمریكا خۆی كاندید دەكات

04:51 - 10/02/2019
جیهان

ژنە سیناتۆرێكی دیموكراتەكان، ‌خۆی‌ بۆ هەڵبژاردنی‌ سەرۆكایەتیی ‌ئەمەریكا كاندیدەكات ‌و دۆناڵد ترەمپیش، گاڵتەی پێدەكات ‌و بەكچی هندییە سورەكان ناویدەبات.

ئیلێزابێس وارن، تەمەن 69 ساڵ، یەكێك لەرێبەرانی باڵی پێشكەوتوخوازی دیموكراتەكان ‌و ئەندامی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا، لەلێدوانێكیدا لەبەردەم لایەنگرانی ‌پارتەكەی ‌لەشاری ‌لۆرێنس رایگەیاند: دەسەڵات بۆ گەل دەگێڕێتەوە‌و كاردەكات بۆ دروستكردنی ئەمریكایەك كە شیاوی بەدیهێنانی خەونەكانی تێدابێت.

وتیشی: بۆیە ئەمڕۆ لێرە وەستاوم بۆ ئەوەی كاندیدبوونی خۆم بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا لەساڵی 2020 رابگەیەنم. وارن رەخنەی زیاتری ‌لەدۆناڵد ترەمپ گرت ‌و  وتی: ترەمپ بەرهەمی سیستمی ساختەیە ‌و تەنها پشتیوانی لە بەهێز ‌و دەوڵەمەندەكان دەكات ‌و قوڕ دەكات بەسەری هەژاراندا.

لەبەرامبەردا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، ئیلێزابێس وارنی بەكچی هندییە سورەكان وەسفكرد‌و رایگەیاند، ئایا وارن دەبێتە یەكەم ژنی هیندیە سورەكان خۆی بۆ پۆستی سەرۆكایەتی ئەمریكا كاندید بكات، یاخود 32 ساڵی دیكەش چاوەڕێ دەكات، كارەكە بەئاسانی بەڕێوەناچێت.

305 جار خوێندراوەتەوە