روسیا موشەكی دژە فڕۆكەی جۆری ئێس300 لە سوریا بڵاوكردەوە

04:45 - 10/02/2019
جیهان

روسیا لەرێگەی موشەكەوە فشار دەخاتە سەر ئیسرائیل

حكومەتی روسیا، سیستمی موشەكی دژە فڕۆكەی جۆری  ئێس 300 وڵاتەكەی لەسوریا بڵاوكردەوە، بۆ رێگەگرتن لەبۆردومانی فڕۆكەكانی ئیسرائیل، بۆ سەر سوریا‌و فشار خستنە سەر تەلئەبیب تا بەگفتوگۆ، قەیرانی سوریا چارەسەر بكەن.


گۆڤاری ناشناڵ ئینتێرێست، بڵاویكردەوە، دامەزراندنی ئەو سیستمە موشەكییە نوێیەی روسیا، بۆ فشار خستنە سەر ئیسرائیل بەكاردەهێنرێت، لەكاتی گفتوگۆكاندا بۆ یەكلایی كردنەوەی قەیرانی سوریا، كە بڕیار وایە هەردوو وڵات لەسەر ئاستێكی باڵا لەكۆتایی ئەم مانگەدا، كۆببنەوە.

بەپێی راپۆرتەكە، مووشەكی دژە فڕۆكەی جۆری ئێس300ـی روسی پێش چەند رۆژێك بۆ ڕوبەڕوبونەوەی فڕۆكەكان رادەستی سوریا كراوەو خراوەتە ئەركی بەرگرییەوە.

گۆڤارەكە پێیوایە، دامەزراندنی سیستمی ئێس-300 و پەلەكردن لەدامەزراندنی تەنها بۆ ئەوە نییە سوپای سوریا پێویستی پێیەتی، بەڵكو بەشێكە لەهۆشداریی ستراتیژی روسیا و دەیەوێت رێگە لەبۆردومانی فڕۆكەكانی ئیسرائیل بگرێت لە ئاسمانی سوریادا.

1310 جار خوێندراوەتەوە