ئەمریكا هێزی سەربازی رەوانەی سنوری نێوان عێراق ‌و سوریا دەكات

04:43 - 10/02/2019
عێراق

سەرچاوەیەكی سەربازی ئاشكرایدەكات، كاروانێكی سەربازی هێزەكانی ئەمریكا، لەناوچەی تەنەف لەسنوری نێوان عێراق و سوریا جێگیركران.

ئاژانسی ئەنادۆڵ، لەسەر زاری سەرچاوەیەكی سەربازییەوە بڵاویكردوە، ئەو هێزە لە ناوچە سنورییەكان، بە دوری 490 كیلۆمەتری رۆژئاوای ئەنبار، لەسەر سنووری نێوان عێراق، سووریا‌و ئوردەن جێگیر بوونە.

ئاماژەی بەوەشكردوە، جێگیربونی ئەو هێزانە لەسنوری عێراقدا، هاوكاتە لەگەڵ دەستپێكردنی دوا ئۆپەراسیۆن، بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئەو روبەرەی لەژێر دەستی داعش، ماوە لە ناوچەی باغوزی رۆژهەڵاتی پارێزگای دێرەزور لەسوریا، كە هاوسنوورە لەگەڵ عێراق، مەبەستیش لێی سەقامگیری سنوورەكەیە.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، ئەو هێزانە لە بنكەی عەین ئەسەدی ئەنبارەوە، رێگەی خێرای نێودەوڵەتییان بەكارهێناوە تا گەیشتوونەتە سنوری نێوان عێراق‌و سوریا.

تا ئێستاش حكومەتی عێراق‌و ئیدارەی ئەمەریكا، هیچ راگەیەندراوێكیان لە بارەی جووڵەی ئەو هێزە ئەمەریكییە بڵاونەكردۆتەوە.

96 جار خوێندراوەتەوە