توركیا؛ هەزاران باڵندە بە ئاسمانی كركلارەلی پێكەوە دەفڕن

04:00 - 10/02/2019
گەلەری

فڕینی باڵندەكان پێكەوە دیمەنێكی سەرنجڕاكێشی دروست كرد

فڕینی هەزاران باڵندە پێكەوە, بە ئاسمانی شاری كركلارەلی توركیا, دیمەنێكی سەرنجڕاكێشی دروست كرد, كە بە سەمای باڵندەكان دەناسرێت.


باڵندەكان پێكەوە, لە چەند كاتێكی جیاوازداو بەسەر ئاسمانی  شاری كركلارەلی توركیا ، بە یەكەوە فڕین و سەمایان كرد، ئەوەیش دیمەنێكی جوانی دروست كرد.

شێوازی جوڵەی باڵندەكان, بەجۆرێكە, ناوبەناو جیادەبنەوە و یەكدەگرنەوە, بە یەكجار دەنیشنەوە و هەڵدەفڕنەوە, ئەوەش بوەتە  جێگای سەرنجی هاوڵاتیان و بینەرانی ئەو دیمەنە سروشتییەی كۆمەڵە باڵندەكان.

باڵندەكان, بۆ ماوەی نزیكەی یەك كاتژمێر بەسەر ئاسمانی شاردا سەمایان كرد و خۆیان نمایش دەكرد, پاشان لەبەرچاو نەمان.

388 جار خوێندراوەتەوە