جان لویجی بۆفۆن، گۆڵچی یانەی پاریس سێنجێرمانی فەرەنسی، لەبارەی روبەروبونەوەی یانەكەی و یانەی مانچستەر یونایتد، دەڵێت، چانسی سەركەوتن بۆ قۆناغی داهاتوو بۆ هەردوو یانە 50 بە 50 یە.
لە قۆناغی 16 ی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا، یانەی پاریس سێنجێرمان روبەروی مانچستەر یونایتد دەبێتەوە.
رۆژی سێشەممەی داهاتوو خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا دەستپێدەكاتەوە و هەر لەو رۆژەدا لە یاریگای ئۆڵد ترافۆردی تایبەت بە مانچستەر یونایتد، لە یاری رۆیشتندا باریس روبەروی ئەو یانەیە دەبێتەوە.
132 جار خوێندراوەتەوە