بەریتانیا 80 ملیۆن دۆلار بۆ پاراستنی ئاسایشی سنورەكانی لوبنان سوریا تەرخان دەكات

12:06 - 10/02/2019
ئابوری

بە مەبەستی بەرگرتن لە دزەكردنی چەكدارانی گروپە توندڕەو و تیرۆریستیەكان بۆ ئەوروپا، خاڵی چاودێریی لەسەر سنورەكانی لوبنان و سوریا دروست دەكرێت و بەریتانیا تێچوەكەی لەئەستۆ دەگرێت.

كریس رامبلنگ باڵیۆزی بەریتانیا لە لوبنان، ئەو هەنگاوە بە پڕۆژەیەكی زۆر گرنگی ئەمنیی بۆ سەقامگیریی ناوچە سنوریەكانی نێوان لوبنان و سوریا وەسف دەكات.

كەناڵی سكای نیوز-ی بەریتانیا بڵاوی كردەوە: بۆ دروستكردنی 76 پێگە و خاڵی چاودێریی, حكومەتی بەریتانیا زیاتر لە 62 ملیۆن جونەی ئیستەرلینی كە دەكاتە 80 ملیۆن دۆلار، خەرج كردوە.

ئامانج لە دروستكردنی ئەو پشتێنە ئەمنیەی سەرسنورەكانی نێوان لوبنان و سوریا، بەرگرتنە لە دزەكردنی چەكدارانی گروپە تیرۆریستیەكان لەخاكی لوبنانەوە بەرەو كیشوەری ئەوروپا ‌و بۆ ئەوەش هێزەكانی بەریتانیا، راهێنان بە هێزە ئەمنیەكانی لوبنان دەكەن..


221 جار خوێندراوەتەوە