بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی شاری فریپۆرت لە تەکساس، خەونی منداڵێکی توشبوو بە نەخۆشی شێرپەنجە دەهێنێتە دی.
ئەبیگیل
ئەریاسی تەمەن 6 ساڵ، توشبوی نەخۆشی شێرپەنجەی سییەکانە و خەونی ئەوە بوە
کە ببێت بە ئەفسەری پۆلیس و خزمەت بە وڵاتەکەی بکات.
لەمەوە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی شاری فریپۆرت، لەپێناو هێنانە دی خەونی ئەبیگیل و کەمبوونەوەی بەشێک لە ئازارەکەی، دەیکەنە ئەفسەری پۆلیس.
وەک
لە گرتە ڤیدیۆکەدا دیارە، ئەبیگیل جلوبەرگی فەرمی پۆلیسی پۆشیوەو دەستی
راستی بەرزکردۆتەوەو بەڵێن دەدات کە هاوکاری خەڵک بکات و هەمیشە لەریزەکانی
پۆلیسدا بێت.
ئەبیگیل دەشڵێت " زۆر دڵخۆشم بەهێنانی دی خەونەکەم و بوونم بە بچوکترین ئەفسەری پۆلیس لە وڵاتەکەم و لە جیهاندا "
2296 جار خوێندراوەتەوە