كاروانێكی سەربازیی سوپای ئەمریكا دەچێتە پارێزگای ئەنبار

08:11 - 09/02/2019
عێراق

بەرپرسانی ئەمنیی عێراق: بەشێك لە سوپای ئەمریكا چوونەتە ناو شاری ئەنبارەوە

چەند سەرچاوەیەكی ئەمنیی سوپای عێراق رایانگەیاند: ئەمڕۆ كاروانێكی سەربازیی ئەمریكا بە چەك و تەقەمەنی بەهێزەوە، چوونەتە پارێزگای ئەنبارەوە لە رۆژئاوای پارێزگای بەغداد..


ماڵپەری بەغدادلیەوم لەسەر زاری چەند سەرچاوەیەكی ئەمنیی سوپای عێراقەوە بڵاوی كردوەتەوە: ئەمرۆ كاروانێكی سوپای ئەمریكا، چونەتە ناو پارێزگای ئەنبارەوە و ئێستا لە ناو شاری ئەنبارن بەڵام دیار نییە كە هەر لەو شارە دەمێننەوە یان ئەو شارە جێدەهێڵن.

ئەو سەرچاوەیە راشیگەیاندوە، بەشێك لەو كاروانە سەربازییەی ئەمریكا، ئێستا لە بنكەی سەربازیی وەلید جێگیر بوە و بەشەكەی تریشی لە بنكەی سەربازیی عەین ئەسەد جێگیر دەبن.

كاروانە سەربازییەكەی ئەمریكا پێكهاتوە لە چەند بارهەڵگرێكی سەربازی و زرێپۆش و پێداویستیی سەربازیی دیكە. 

گەیشتنی ئەم كاروانە سەربازییە بۆ پارێزگای ئەنبار لە كاتێكدایە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا پێشتر رایگەیاند: هێزەكانیان لە سوریا دەكشێننەوە و دەیاننێرنە بنكەی عەین ئەسەد لە ئەنبار.

284 جار خوێندراوەتەوە